ڕاستەوخۆ

سەرۆککۆمار جەخت لە خێراکردنی یاسا خزمەتگوزارییەکان دەکاتەوە

reset font size increase font size

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی ڕەوتی حیکمە، جەختی لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی خزمەت بە بژێوی هاوڵاتیان و پرۆسەی چاکسازی دەکەن.

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازیی لە وەفدێکی پەرلەمانتارانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد. لە دیدارەکەدا، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و ئەو تەنگەژە سیاسی و ئەمنییانە کرا کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە.

سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوە کرد، پاراستنی سەقامگیری و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی پێویستی بە پشتیوانی پەرلەمان هەیە، بەتایبەت لە بواری داڕشتنی ئەو یاسایانەی ڕاستەوخۆ کار دەکەنە سەر باشکردنی بژێوی و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان.

لای خۆیانەوە، پەرلەمانتارانی ڕەوتی حیکمە جەختیان لەوە کردەوە، ئامادەن کار بۆ هەماهەنگی زیاتر بکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی ئەو چاکسازیانەی کە حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار پلانیان بۆ داناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.