ڕاستەوخۆ

سەرۆککۆماری عێراق: ناکرێت چیتر دیاریکردنى سەرۆکوەزیران دوابخرێت

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: پێویستە کەسێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران لەماوەى دەستوریى دیاریکراودا بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دیارى بکرێت و نابێت چیتر ئەو پرسە دوابخرێت.

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستورییەکان دەکەینەوە بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق لەلایەن گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییەوە.

گوتوشیەتى: پرسەکە پابەندبوونێکی دەستورییە، کە ناتوانرێت دوابخرێت و ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی نیشتیمانییە لەسەرشانی هەموو لایەک.

باسیلەوەشکردووە: خێراکردنی پڕۆسەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسیی و وەڵامدانەوەی خواستی هاوڵاتییان بۆ حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەبێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دەستوری عێراقیی لەپاش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەبێت لە 15 ڕۆژدا گەورەترین فراکسیۆن یان هاوپەیمانى پەرلەمانى کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاریبکات، دوای هەڵبژاردنی نزار ئامێدیش لە 11ـی ئەم مانگەدا 26ـی ئەم مانگە کۆتایی بەو وادەیە دێت و تا ئێستا شیعەکان نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی کەسێک لەڕێگەی هاوپەیمانییەتی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.