جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند: سەرەڕای گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێران بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات.
لە مانگی ئاداردا وەزیری وەرزش و کاروباری لاوانی ئێران ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەکەمان بەشداری لە مۆندیالدا ناکات.
گوتیشى: یاریزانەکانمان لەوێ هەست بە سەلامەتی ناکەن، هیچ گرەنتیەکیش نییە بۆ پاراستنیان.
وابڕیارە نزیکەى دوو مانگى دیکە مۆندیالى 2026 دەست پێبکات کە لەسێ وڵات بەرێوەدەچێت و ئەوانیش بریتین لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا.