ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ڕاوچییەکی عێراقی لەلایەن کوێتەوە دەکات

reset font size increase font size

پرسی سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نێوان عێراق و کوێت، دوای کوژرانی ڕاوچییەکی عێراقی لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی کوێتەوە، خەریکە دەبێتەوە جێگەی مشتومڕ و ناكۆكیی نوێ لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران وەزارەتی دەرەوە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپا، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای بەسرەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی جددی بۆ ڕووداوی کوشتنی ڕاوچییەکی ماسیگری عێراقی بە ناوی "نەجم عەبدوڵڵا" بکەن، کە بە تەقەی پاسەوانی کەناراوەکانی کوێت کوژراوە.

عەلی زەیدی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بگرنەبەر بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانی عێراقی و ڕێگریی تەواو بکەن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە.

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە دەریاییەکانی کوێت لە ناو سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا تەقەیان لەو ڕاوچییە کردووە. لە کاتێکدا پێشتریش چەندین جار دەستگیرکردنی ڕاوچیانی عێراقی لەلایەن کوێتەوە گرژیی لە نێوان بەغدا و کوێتدا دروستکردووە، ئەم ڕووداوە نوێیە دۆسیەکەی زیاتر ئاڵۆز کردووە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان