ڕاستەوخۆ

سەرۆكی پەرلەمان: بەنزین بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەفرۆشرێت

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات، بەنزین لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەغداد بە 450 دینار بێت و نابێت بە نرخی بازرگانیی بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت.

هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەی پەرلەمان تایبەت بە پرسی هەناردەکردنی نەوت، داوای لە وەزیری نەوتی عێراق کردووە بە دواداچوونی جدیی بکات بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزین بە هەزار و 200 دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حکومەتی فیدراڵ ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە حکومەتی هەرێم بۆ پێداویستیی ناوخۆ، بەڵام بەنزین بەنرخی بازرگانیی بە خەڵک دەفرۆشرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: ئەگەر چارەسەری ئەو پرسە نەکرێت، ئەوا پێویستە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ئەو 50هەزار بەرمیل نەوتەی ڕۆژانە دەیداتە هەرێم بیبڕێت و خۆی ڕاستەوخۆ سوتەمەنیی بە نرخی ناوچەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ وێستگەکانی سوتەمەنیی لە هەرێم دابین بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.