ڕاستەوخۆ

سێیەمین کۆنگرەی سەندیکاکانی ژنانی ڕەنجدەر لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

سێیەمین کۆنگرەی ژنانی کۆنفدراسیۆنی سەندیکاکانی ڕەنجدەران بە دروشمی «میراتمان بەرخۆدانە، بەڵێنمان تێکۆشانە» لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا بەڕێوە چوو، کە تێیدا نوێنەرانی سەندیکا نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان ئامادە بوون.

لە کۆنگرەکەدا ئایفەر کۆچاک، هاوسەرۆکی کۆنفدراسیۆنەکە، جەختی لەوە کردەوە کە ژنان لە دژی باڵادەستیی پیاوان و زۆرداریی سیستەم تێدەکۆشن و لە دژوارترین بارودۆخیشدا پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگە دەکەن.

هاوکات خالیدە تورک ئۆغڵو، گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنان، ڕایگەیاند که‌ تێکۆشانی ڕەنج و ئازادیی ژنان یەکن و بێ بەشداریی ژنان کۆمەڵگە دیموکراتیک نابێت.

ناوبراو داوای کرد ئەو کەسانەی بە فەرمانی ئیداری لە کارەکانیان دەرکراون بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانی خۆیان و سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانیش ئازاد بکرێن. کۆنگرەکە لە کۆتاییدا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.