فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ فەرمانمان بە 31 کەشتی کردووە کە ڕێرەوی خۆیان بگۆڕن یان بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەکانی ئێران، کە زۆربەی کەشتییەکان نەوتهەڵگر بوون.
سێنتکۆم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بڕیاری گەڕانەوەی کەشتییەکان بەشێکە لە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزە و لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ هەر پێشهاتێک لە ناوچەکەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندووە، گەمارۆ دەریایییەکانی ئەمریکا ڕۆژانە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زیان بە ئێران دەگەیەنێت.