بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، کەشتییە تێکشکێنەرەکانی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە کە هەڵگری موشەکی ڕێنماییکراون، دوای تێپەڕین لە گەرووی هورمز لە ناو ئاوەکانی کەنداودا جێگیر بوون.
سێنتکۆم دەڵێت، "لە یەکەم هەنگاوی ئەم ئۆپراسیۆنەدا، هێزەکانیان توانییان هاوکاریی دوو کەشتیی بارهەڵگری بازرگانی بکەن کە ئاڵای ئەمریکایانهەڵگرتبوو، تا بە سەلامەتی لە گەرووی هورمز تێپەڕ ببن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەو کەشتییانە گەرووەکەیان بڕیوە و بێ هیچ گرفتێک بەرەو شوێنی مەبەست لە گەشتەکەیان بەردەوامن.