فەرماندەی فەرماندەیی ناوەنديی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگه‌یاند، به‌نده‌ره‌كانی ئێرانیان به ته‌واوی گه‌مارۆداوه و هەموو ئاڵوگۆڕێكی دەریایی بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ستاوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15ـی نیسانی 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، براد كوپه‌ر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەنديی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران بە تەواوی جێبەجێکراوە، هێزەکانی ئەمریکاش باڵادەستی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەپارێزن.
فه‌رمانده‌كه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كردووه، 90%ـی ئابووریی ئێران پشتی بە بازرگانی نێودەوڵەتی ده‌ریایی به‌ستووه و لە ماوەی کەمتر لە 36 کاتژمێردا ئه‌مریكا ڕایگرتووه.
پێشتریش سێنتكۆم ڕایگه‌یاندبوو، لە ماوەی 24 کاتژمێری یەکەمی گه‌مارۆكه‌دا، هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە تێپه‌ڕێت.
دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی واشنتن و تاران له ئیسلام‌ئاباد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، دواتریش ئه‌مریكا گەمارۆی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند.