ڕاستەوخۆ

سی ئێن ئێن: ئەمریکا هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکاریی هەواڵگری و فرۆشتنی چەک لە ئۆکراین دەکات

reset font size increase font size

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمریکا هۆشداریی تووندی داوەتە ئۆکراین و وڵاتانی ئەوروپا کە ئەگەر کیێف بەردەوام بێت لە هێرشکردنەسەر قوڵایی خاکی ڕووسیا و دامەزراوەکانی وزە، واشنتن هاوکارییە هەواڵگرییەکان و فرۆشتنی چەک ڕادەگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن کە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاو کراونەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا لە ڕێگەی وەزارەتەکانی دەرەوە و جەنگەوە، هەروەها لە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی نێوان سوپای ئەمریکا و ئۆکراین، پەیامی خۆی گەیاندووەتە کیێف و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیا بڕێکی زۆر سووتەمەنی دەخاتە بازاڕەوە و ڕێگرە لە گرانبوونی نرخی نەوت، بۆیە پێویستە ئۆکراین دەستبەرداری هێرشکردنەسەر دامەزراوەکانی وزەی ڕووسیا بێت.

بەرپرسێکی ئەوروپی بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، هاوکاریی هەواڵگری و دابینکردنی چەک دوو دەماری سەرەکیی مانەوەی ئۆکراینن و هەر هەڕەشەیەک بە ڕاگرتنیان، کێشەیەکی گەورە بۆ کیێف و هاوپەیمانەکانی دروست دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.