ڕاستەوخۆ

سیپان حەمۆ وەک یاريدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا دەستبەکاربوو

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ سیپان حەمۆ، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەست بەکاربوو.

وەزارەتی بەرگریی سوریا لە ڕێگەی میدیا فەرمییەکانەوە ڕایگەیاند، سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی لە سوریا دەستنیشان کراوە.

سیپان حەمۆ، یەکێکە لە فەرماندە سەربازییەکانی هەسەدە و بەشدارییەکی کارای لە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشقدا هەبووە، پێشتریش سەرکردایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی کردووە.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا دەبینرێت، کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا، لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی كاتی سوریا واژۆ کرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.