ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، ئێران سیستمی بەرگریی خستووەتەکار بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، لە ئێستادا هێرشی پێچەوانەشی دەستپێکردووە.
بەشێک لە میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران، لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر ئەو وڵاتە، رایانگەیاند، لە ئێستادا سیستەمی بەرگری ئێران کەوتووەتە کار و بەرپەچی هێرشەکان دەداتەوە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێران دەستیکردووە بە هێرشی پێچەوانە بۆسەر ئیسرائیل و زیاتر لە 30 مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب و حەیفا کردووە، چەند مووشەکێکیش ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.
جگه له ئیسرائیل، ئێران هێرشی بۆ سهر تهواوی بنكهكانی ئهمریكا له ناوچهكه دهستپێكردووه و له چهندین وڵات بنكهكانی كردونهته ئامانج.