ڕاستەوخۆ

سکرتێری گشتیی ناتۆ سەردانی ئەنقەرەی کرد

reset font size increase font size

سکرتێری گشتیی ناتۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پەرەپێدانی بەرگریی ئاسمانی و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردایەتی ناتۆ لە ئەنقەرە، سەردانی تورکیای کرد.

ئەمڕۆ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتی ناتۆ لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تایب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هەروەها هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یاشار گولەر وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دیداری ئەنجامدا.

ڕەجەب تایب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، ناسەقامگیری ناوچەکە جارێکی دیکە گرنگیی هاوکاری و هاودەنگیی نێوان هاوپەیمانانی ناتۆی ئاشکرا کرد.

ئەردۆغان گوتیشی، چاوەڕوان دەکات لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە بڕیارێک بدرێت، هاودەنگیی نێوان هاوپەیمانان بەهێزتر بکات و پاڵپشتی لە ئامادەکاریی بەردەوام بکات لە ناو هاوپەیمانییەکە بەرانبەر بە قەیرانەکان.

هاوکات یاشار گولەر وەزیری بەگری تورکیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵە پرسێکی گرنگ بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی و پرسی پەرەپێدانی بەرگریی ئاسمانی تاوتوێ کراون.

ئەم سەردانەی مارک ڕوتە لەکاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ناتۆ ڕووی لە هەڵکشان کردووە، بەجۆرێک لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی جددیی هەڵسەنگاندن بۆ ئەندامیەتی وڵاتەکەی دەکات لە ناتۆدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.