ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: گەرووی هورمز بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵماندایە

reset font size increase font size

 سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵیاندایە و دەشڵێت، جگه لەوان کەسی دیکە ناتوانێت بڕیار لەبارەی ڕێڕەوە ئاوییەکەوە بدات.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا ناکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەی بڕیاری کردنەوە یاخود بەردەوامی ڕاگیرانی هاتوچۆ لە گەرووەکە دەدات ئێرانە نەک سەرۆکی ئەمریکا و هیچ بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپیش کاریگەریی لەسەر گەرووەکە نابێت.

ماوەی 32 ڕۆژە شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیران و گرانیی سوتەمەنیی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کە ڕێڕەوەکە بەکاردەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.