ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران ڤیدیۆی کوشتنی خۆپیشاندەران پیشانی قوتابییەکان دەدات

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی دادبان بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەردانی قوتابخانەی ناوەندی کچانیان کردووە و ناچارییان کردوون سەیری ڤیدیۆ و وێنەی کوژرانی خۆپیشاندەران بکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەکە، ڕۆژی دووشەممە 20ی ڕێبەندان هێزەکانی سوپای پاسداران چوونەتە قوتابخانەیەکی ناوەندی کچانە لە ڕۆژئاوای شاری تاران، وێنە و ڤیدیۆی کوژرانی خۆپیشاندەرانیان پەخشکردووە، هاوکات هەڕەشەیان لە قوتابیان کردووە و وتوویانە، ئەنجامی گوێگرتن لە قسەی تیرۆریستان ئەمەیە.
بەگوێرەی وتەی هەندێک لە قوتابییان، ڕێژەی توندوتیژیی و دڕندەیی سەر کەسانی ناو وێنەکان بە ڕادەیەک بووە، کە ژمارەیەک لە قوتابییان تووشی شۆک بوون و گریاون و تەنانەت بەشێکیان لەهۆش خۆیان چوون، بەڵام هێزەکانی ڕژێم بەردەوام بوون لەسەر پەخشکردنی وێنە و ڤیدیۆکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.