ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: هێرشمان کردووەتە سەر 500 بنکەی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل

reset font size increase font size

سوپای پاسداران ده‌ڵێ، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر 500 بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ته‌نیا له‌ 24 كاتژمێری رابردوشدا 700 درۆنیان ئاڕاسته‌ی بنكه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ كردووه‌.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی شەپۆلی یازدەیەمی ئۆپراسیۆنی "وەعدی سادقی 4"، ناوەندە هەواڵگرییەکان، کۆگاکانی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو، هەروەها کۆمەڵگەی پیشەسازیی سوپای ئیسراییل لە بێئرسەبع و زیاتر لە 20 خاڵی دیکە لە تەلئەبیب، قودسی رۆژئاوا و جەلیل، بە موشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەم جەنگەوە تا ئێستا 60 ئامانجی ستراتیژی و 500 خاڵی سەربازییان پێکاوە.

ئاشکرایکردووە، تەنیا لە 48 کاتژمێری رابردوودا، بە رەوانەکردنی زیاتر لە 700 درۆن و سەدان موشەک، توانیویانە ئاستێکی نوێ لە هێرشەکان تۆمار بکەن، کە بەراورد بە شەڕی 12 رۆژە، قەبارەیەکی زۆر گەورەتری بووە و سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا و ئیسراییل، لە رێگریکردنیان شکستیان هێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.