سهركردهیهكی پاک ئاشكرایدهكات، ئێران هێزێكی زۆری له نزیك سنوورهكانی ههرێمی كوردستان بڵاوهپێكردوه و سهكۆ موشهكییهكانیشی لهو ناوچانه جێگیركردووه.
ئەدیب خالیدیان، سەرکردە لە پارتی ئازادیی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران بە ڕۆژنامەی ئەلحوڕەی ڕاگەیاندووە سوپای پاسداران ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی خۆی بە درێژایی سنوری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “جگە له کۆکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی سەرباز، هاوكات سوپای پاسداران هەزاران موشەکی جۆری خوڕەمشههر و فەتاح لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهید 101، 107 و 136 هێناوەتە سەر سنورەکە.
خالیدیان باس لهوهدهكات، سوپای پاسداران لە شەواندا بە کۆنتێنەر و بارهەڵگری مەدەنی، موشەک و درۆن دەگوازێتەوە بۆ گوند و ناوچە سنورییە شاخاوییەکان و ئامادەیان دەکات بۆ هێرشکردن.
سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکان لە شارەکانی جوانڕۆ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای کرماشانن، لەوێوە هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان”، وەک خالیدیان بە ئەلحورەی گوتوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، دۆزینەوە و بە ئامانجگرتنی سەکۆی هەڵدانی ئەو موشەک و درۆنانە بۆ فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ئهستهمه، چونکە سەکۆی گەڕۆکن لەسەر بارهەڵگری بچوک لە ناوەڕاستی ناوچە شاخاوییەکاندا دانراون.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم ، ئێران و گروپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لەو وڵاتە، زیاتر لە 600 هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ماوەی 34 ڕۆژی شەڕەکەدا، کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان، كه زیاتر له 500 هێرشیان بۆسهر ههولێر بووه.