سوپای پاسدارانی ئێران هەڕه‌شەی بۆردومانکردنی زانکۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات.
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له به‌رانبه‌ر بۆردومانی زانكۆكانی ئێران‌دا ئه‌وانیش هێرشده‌كه‌نه سه‌ر زانکۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وەک ئامانجی ڕەوا.
سوپای پاسداران هۆشداری ئهوهشیداوە، وەک تۆڵەکردنەوە، چەندین زانکۆی ئیسرائیلی و ئەمریکی ده‌كه‌نه ئامانج، داواش لە خوێندكاران و مامۆستایان کردووە تا مەودای یەک کیلۆمەتر لەو ناوەندانە دوور بکەونەوە.
هاوكات ئێران تاوه‌كو ڕۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ ئه‌مریكا داناوه تاوه‌كو سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر زانكۆكان بكات، ئه‌گه‌ر نا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر زانكۆ و ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.