ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: دەستمان لەسەرچەکە و وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەینەوە

reset font size increase font size

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەباشییەکی سەد لە سەددان و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک.

زولفەقاری ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان ماوەیەکی درێژە ئامادەکارییان کردووە لە ئەگەر هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی ئێران، دەستبەجێ و بە توندی پەلاماری ئامانجە دیاریکراوەکان دەدەنەوە.

 هەروەها، هۆشداریشیداوە بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی سەربازی، وانەیەکی وایان پێ دەدەن کە زۆر سەختتر بێت لە ئەزموونەکانی ڕابردوو و ببێتە پەند بۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.