ڕاستەوخۆ

سوپای عێراق بۆردومان كرا و كوژراو و بریندار هه‌یه‌

reset font size increase font size

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ بیابانییه‌كانی نێوان كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، هێرشێكزی ئاسمانیی كراوه‌ته‌سه‌ر، هێزێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی كه‌ربه‌لا .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژراوه‌ و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

شانه‌ی ئه‌منیی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و هێزه‌ی هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، له‌ ئه‌ركی ئه‌منیی و چاودێریی دۆخی ناوچه‌كه‌دا بوون.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق جگه‌ له ‌سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌، ده‌شڵێت،  پێشیلێكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه‌ و ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و پێشلێكارییه‌ بێپاساوه‌ ده‌گرنه‌به‌ر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.