فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت یان دەستگیری بکات، بڕی 30 هەزار دۆلاری وەک خەڵات پێ دەدرێت.
بەپێی لێدوانەکەی ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، ئەم هەنگاوە وەک جیهادێک بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکان بە کار دەهێنرێت و لە کاتی جەنگیشدا پرۆسەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی سەربازی ڕاناوەستێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز لەمەودوا لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئێراندا دەبێت و ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی.