ڕاستەوخۆ

سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، غوڵام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانی لە هێرشێکدا کوشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێران بە فەرمی کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوێنێ غوڵام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێرانیان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، هێزەکانی بەسیج بەشێکن لە دەزگا چەکدارییەکانی ئێران و لە کاتی خۆپێشاندانە ناوخۆییەکانی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵدا و لەژێر فەرمانی سولەیمانیدا و لە ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەراندا، ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان دەستگیرکرد و تووندوتیژی زۆریان بەکارهێنا.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دەستیان بە "شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکان" بۆ سەر تارانی پایتەخت کردووە و هێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارانی حزبوڵڵا لە لوبنانیش چڕتر کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.