سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زۆربەی ژێرخان و بنکە ناوەندییەکانی، هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانی ئێران و هێزەکانی بەسیجیان له پارێزگای ئیلام تێکشکاندووە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و بەسیج لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئێران چڕتر کردووەتەوە، بەڵام زۆرترین زیان بەر ئامانجەکان لە پارێزگای ئیلام کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان و بەسیج لە پارێزگای ئیلام، چەندین پیلانی تیرۆریستییان جێبەجێکردووە، هەروەها دەستیان ههبووە لە سەرکوتکردنی دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران.