سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكرد و له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه ئاماده‌ن بۆ جه‌نگی ئێران.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ی ئه‌مریكی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای ئه‌مریكا كۆشكی سپی ئاگاداركردووه‌ته‌وه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ جه‌نگ ته‌واو كردووه و له رۆژی شه‌ممه‌وه ئاماده‌ن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی هێرشكردنیان پێ بكرێت.
ئه‌وه‌شهاتووه، له میانی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌نگ، سوپای ئه‌مریكا فڕۆكه جه‌نگیه‌كان و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه كه سوته‌مه‌نیی فڕۆكه هه‌ڵده‌گرن، له به‌ریتانیاوه گواستوه‌ته‌وه بۆ ده‌ورو‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسیش له‌زاری راوێژكارێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به رێژه‌ی له سه‌دا 90 ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكا هه‌یه دژی ئێران، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی نزیك له تره‌مپ هۆشداریی ده‌ده‌نه تره‌مپ خۆی له جه‌نگ لابدات دژی ئێران.