ڕاستەوخۆ

سووریا کۆنسوڵخانەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

reset font size increase font size

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەستپێکردنی ڕێکارە ئیداری و مەیدانییەکانی بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.


محەمەد یەعقوب، بەڕێوەبەری بەشی کۆنسوڵخانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ڕایگەیاند کە شاندێکی ئەو وەزارەتە بە مەبەستی جێبەجیکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆنسوڵخانە سەردانی هەولێر دەکات.

بە گوتەی ناوبراو، ئامانج لە کردنەوەی ئەم نوێنەرایەتییە دابینکردن و ئاسانکاریکردنی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتییە سووریاییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە.


پێشتر محەمەد تەها ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ڕایگەیاندبوو کە کۆنسوڵخانەی سووریا لە هەولێر وەک هاوپێچ و بەشێک لە سفارتخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا کار دەکات.


شایەنی باسە، پاش گۆڕانکاری و ڕووداوە سیاسییەکانی سووریا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا، نوێنەرایەتییە دیپلماتیکییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق ڕووبەڕووی وەستاندن بوونەوە، و کردنەوەی ئەم کۆنسوڵخانەیە لە هەولێر بە یەکەمین هەنگاوی فەرمی دیپلماتیکی دمشق لە هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.