سودانی و مالكی كۆبونه‌وه و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی عێراق و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تاوتوێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، سودانی له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبووه‌ته‌وه و جگه له قسه‌كردن له باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی، باسیان له هه‌وڵی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش كردووه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ ته‌واوكاریی رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كانی تر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی ناڕه‌زایی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر نوری مالكی وه‌ك كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له واده‌ی دواكه‌وتووه.
پێشتریش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به كۆی ده‌نگ مالكیان كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام له دوای قسه‌كانی تره‌مپ كه‌وتی ئه‌گه‌ر مالكی ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران هاوكاری و پشتیوانیهكانیان بۆ عێراق راده‌گرن، وه‌ك پێشتر كۆده‌نگیی له‌سه‌ر مالكی نه‌ماوه.
له‌ئیستادا ناڕه‌زایه‌تیی كه‌وتووه‌ته ناو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دابه‌شبوون.