ڕاستەوخۆ

سودانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێكده‌هێنێت

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە پارێزگای دهۆک کرد و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ پێكده‌هێنێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سودانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ له‌ دهۆك و فەرمانی کردووه‌ تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بۆ لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە پێکبهێنرێت.

سودانی هێرشەکەی سەرماڵی نێچیرڤان بارزانی بە دەستدرێژی وەسف کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە حکومەت ڕێگە بە هیچ لایەنێکی نایاسایی، هەرێمی یان نێودەوڵەتی نادات عێراق پەلکێشی ناو جەنگی وڵاتانی ناوچەکە بکەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ردوولا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە، هه‌روه‌ها .ستایشی هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی و پەرۆشیی ئەوی بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کردووه‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.