سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی دەستەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی و مارک ڕوتە ئەمینداری ناتۆ بە تەلەفۆن قسەیانکردووە و باسیان لەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سودانی جەختیکردووەتەوە لەسەر ئامادەیی تەوای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی دەستە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.
هاوكات سودانی پشتیوانی حکومەتی عێراقی دوپاتکردووەتەوە بۆ ئەو هەوڵانەی دەدرێت لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە.