سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌یشتوه‌ته ئیمارات و بڕیاره له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات كۆببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردولا پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ ده‌كه‌ن.