سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو جه‌خت لە سەر ئەوە دەکاتەوە له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نوێ به خواستی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان پێكبهێنن.
له یه‌كه‌م لێدوانی دوای ڕاسپاردنی له لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه، عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو ڕایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگیی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان حكومه‌ت پێكده‌هێنن و كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیریی و گه‌شه‌سه‌ندن و بوژاندنه‌وه‌ی وڵات.
گوتیشی، له‌گه‌ڵ هه‌موولا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا هه‌بێت و به خواستی خه‌ڵك و له ئاست داواكارییه‌كانیان بێت و به هه‌ماهه‌نگییش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه.
دوای دیارییكردنیشی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، له په‌یامێكی كورتدا عه‌لی فالح زه‌یدی سوپاسی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی كرد بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێیانداوه و گوتی، هه‌وڵده‌دات له‌كاره‌كانیدا هاوسه‌نگیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی له به‌رچاو بگرێت و به هه‌ماهه‌نگیی و پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردن و خزمه‌تكردنی زیاتری عێراق و عێراقییه‌كان.