عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاریی له پۆسته گرنگ و باڵاكاندا كرد و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.
له كاتێكدا قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی به ئه‌ركێك له سلێمانی بوو، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، ئه‌عره‌جی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و قاسم عه‌بودی، له جێگه‌ی دانا.
هەروەها عه‌بدولكه‌ریم به‌سڕی، له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتیمانیی دوورخرایه‌وه و باسم به‌دری، له جێگه‌ی دانرا.
گۆڕانكارییه‌كان عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقیشی گرته‌وه و له جێگه‌كه‌ی نزار ناسر دانرا.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر مهكییهی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتیمانیی وه‌به‌رهێنان دوورخسته‌وه و عادل یاسری له جێگه‌ی دانا.