ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆككۆمار و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و كارییگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگیان له‌سه‌ر عێراق كردووه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، جهختیشیانكردووهتهوه له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی عێراق له ململانێكانی ناوچه‌كه و جه‌نگ و مه‌ترسییه‌كانی.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق دژایه‌تیی خۆیان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خاكی عێراقه‌وه هێرش نه‌كرێته سه‌ر خاكی وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ك هێرشه‌كانی سه‌ر شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان ره‌تكرده‌وه و دا‌واشیان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد هه‌نگاوی پێویست و به په‌له بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی جه‌نگ و ململانێكان.