سه‌ره‌ڕای بڕیاری ده‌ركردنی له به‌یروت، باڵیۆزی ئێران ئاماده نییه لوبنان جێبهێڵێت و ده‌ڵێت "جزبوڵا و په‌رله‌مانی لوبنان پشتگیریی له مانه‌وه‌م ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29-3-2026 سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی به "ئاژانسی فرانس پرێس"ـی ڕاگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان باڵیۆزی ئێرانیان له‌و وڵاته ئاگادار كردبووه‌وه، كه لوبنان جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران ئاماده نییه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌یبانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان گوتویه‌تی، له‌سه‌ر داواكاریی حزبوڵا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان، له به‌یروت ده‌مێنێته‌وه و جێیناهێڵێت.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران، گوتوشیه‌تی "ڕێز له خواستی حزبوڵا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان ده‌گرم و ده‌مێنمه‌وه"،
پێشتر حزبوڵا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان، داوایان كردبوو حكومه‌تی لوبنان بڕیاری ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و جێبه‌جێی نه‌كات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان بڕیاریدا به ده‌ركردنی محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌یبانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌ك كۆتا واده بۆ ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ی ئێران د‌یاریكردبوو، كه خاكی لوبنان جێبهێڵێت.