له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه، ئێران خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی له هاوڵاتیان سنوردار كردووه، به جۆرێك، نزیكه‌ی 90 ملیۆن هاوڵاتی له‌و وڵاته بێبه‌شن له‌و خزمه‌تگوزارییه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای ئێران ئینته‌رنێتیان هه‌یه و خزمه‌تگوزارییه‌كه بۆ ئه‌وان به‌رده‌سته، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "ئه‌وه بۆ پێویستییه و دۆخی جه‌نگ وا ده‌خوازێت له‌و خزمه‌تگوزارییه بێبه‌ش نه‌بن".
به‌شێكی كه‌م له هاوڵاتیانیش له ڕێگه‌ی ئینتەرنێتی "ستارلینک" پەیوەندییەکی سنورداریان لەگەڵ دەرەوەی وڵات دروستكردووه، بەڵام ئەو خزمەتگوزارییەش بە شێوەیەکی فراوان بەردەست نییە.
دانیشتوویهكی تارانی پایته‌خت، قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی "بی بی سی" كردووه و ده‌ڵێت، لە ئێستادا پەیوەندیکردن لە ئێرانەوە بۆ دەرەوەی وڵات، زۆر سەختبووە و زۆربەی خەڵک تەنها دەتوانن بە پارە، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن.
ده‌شڵێت، پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت
ئینتەرنێت بەکاربهێنێت و چەند خولەکێکی كه‌م قسە لەگەڵ خێزانەکه‌ی بكات، کە لە کەنەدا دەژین.
سنورداركردنی ئینته‌رنێت له ئێران، كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش دروستكردووه، به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵات كه‌سوكاریان له باشوری كوردستانه و به‌هۆی نه‌بوونی ئینته‌رنێته‌وه هه‌واڵیان نازانن.