سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ئاشكرایكرد، به‌هۆی ناسه‌قامگیرییه‌كانی جیهانه‌وه زیاتر له 360 ملیۆن كه‌س له جیهاندا هه‌ڕه‌شه‌ی برسییه‌تییان له‌سه‌ره.
كریستالینا جۆرجینا، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ناسه‌قامگرییه‌كانی جیهان و جه‌نگه‌وه، نرخی تۆوی كشتوكاڵیی گرانبووه و ده‌ستگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی خۆراك ئه‌سته‌م بووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا 45 ملیۆن كه‌س له جیهاندا هه‌ڕه‌شه‌ی برسییه‌تییان له‌سه‌ربێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئێستادا به كۆی گشتیی زیاتر له 360 ملیۆن كه‌س له جیهاندا هه‌ڕه‌شه‌ی برسییه‌تییان له‌سه‌ره، بۆ به هاناوه‌چونیشیان پێویستیان به هاوكاریی دارایی نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلار ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌فته‌ی داهاتوو سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی پرسی جه‌نگه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی جیهانیی خۆراك، ساڵانه به‌هۆی برسییه‌تی و به‌دخۆراكییه‌وه، 11 ملیۆن كه‌س له جیهاندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.