ئەکتەری سوری سلاف فەواخێرجی لە دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ژنانى ئەسوان کە لە ڕۆژانى 20 تا 26ـى نیسان لە میسر بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا .
بەڕێوەبەرانى فێستیڤاڵەکە دەڵێن، سلاف فەواخێرجی بەهۆی سەرکەوتنى لەکارى نواندن خەڵاتەکەى پێبەخشراوە .
سلاف فەواخێرجی بە یەکێک لەو کەسایەتیانە دادەنرێت کە گرنگی بە ڕۆڵی ژنان لە سینەما دەدات و جگە لە بەشدارییەکانی لە سینەمای سوریا و میسردا، لەم دواییانەدا ئەزموونی بەرچاوی لە سینەمای ئێراندا بەدەستهێناوە.
سلاف فەواخێرجی لە زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانى وەک ئەسمەهان، کلیۆپاترا، نامەکانی خۆشەویستی و جەنگ، مولوک ئەلتەوایف، بیرەوەرییەکانی داهاتوو، ستافی فرمێسک، شەقامی شیکاگۆ، خەونە گەورەکان، دوا ڕۆژانی خۆشەویستی، شێرەزادە، دوا چیرۆک، پرسیار لە ڕۆحت و ڕووداوێک لە دیمەشقدا بەشداری کردووە.