ڕاستەوخۆ

سزای لەسێدارەدانی ساسان ئازادوار لە گرتووخانەی ئەسفەهان جێبەجێ کرا

reset font size increase font size

ڕۆژی پێنجشەممە سزای لەسێدارەدانی وەرزشوان و یەکێک لە خۆپێشاندەرانی ئێران لە گرتووخانەوی دەستگرد جێبەجێ کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی ساسان ئازادوار لە گرتووخانەی دەستگردی ئەسفەهان جێبەجێ کرا.

ئەم وەرزشوانە تەمەن 21 ساڵە کە پاڵەوانی کاراتێی پارێزگای ئەسفەهان بوو، لەلایەن لقی 1ـی دادگەی شۆڕشی ئەسفەهانەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپابوو.

ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێران بانگەشەی ئەوەیکردووە، ساسان "مەبەستی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی" هەبووە، بەڵام هێرشەکەی "سەرکەوتوو نەبووە". 

بەردەوامیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکان لە کاتێکدایە، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو، ئێران هیچ گرنگییەک بە داواکارییە جیهانییەکان بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان نادات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.