سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی عه‌فرین ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان له قۆناغی یه‌كه‌میشدا سبه‌ی دووشه‌ممه 400 خێزان ده‌گەڕێنەوە عه‌فرین.
سیامەند عەفرین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 29ی کانوونی دووەم بڕیارە سەرجەم ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە سەر خاک و زێدی خۆیان، هەر لەم چوارچێوەیەشدا، سبەی 400 خێزان لە حەسەکەی ڕۆژاڤای کوردستانەوە بەرەو عەفرین بەڕێدەکەون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە سەرەتایەک دەبێت بۆ دروستبوونی ئارامیی و ئاسایش لە سەرانسەری سوریادا.
گوتیشی، بەم هەنگاوە سەردەمی پەنابەرێتی لە ڕۆژاڤای کوردستان کۆتایی پێدێت و گەلەکەمان دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر خاک و زێدی خۆیان، بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوەرەکانی ڕۆژاڤای کوردستان بۆ سەر خاک و زێدی خۆیان.
ساڵی 2018 له كاتی په‌لاماری توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، خه‌ڵكی ئاواره‌ی حه‌سه‌كه و شاره‌كانی دیكه بوون، واشبڕیارە یەکەم گروپی پەنابەرانی عەفرینی سبەی کاتژمێر 10ی بەیانی لە چارخێرای حەسەکەوە بەرەو عەفرین بەڕێبکەوێت.