لیژنەی سوتەمەنی له قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی غاز دابه‌شده‌كرێت.
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە له ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا ناوی سێ بریكاری خۆراكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌ر ماڵێك ناوی لای ئه‌و بریكانه بێت ئه‌وا سبه‌ی غاز وه‌رده‌گرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ر ماڵێك یه‌ك بتڵ غازی پێده‌درێت، پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت.
داواش لە هاووڵاتییانی سنوره‌كه دەکات بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.
پێشتر قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاندبوو، له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراكه‌وه غاز ده‌ده‌نه هاوڵاتیان.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی كه‌می غازی ماڵان سه‌ری هه‌ڵداوه، هاوڵاتیان به ئه‌سته‌م و به نرخێكی گرانتر له جاران غازیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
