بریاره سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان كۆبێته‌وه و گفتوگۆ له باره‌ی بابه‌تی مووچه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان کارنامەی کۆبوونەوەكه‌ی سبەی سێ بڕگە له خۆده‌گرێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م پرسی مووچەیە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئەنجامی كۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی کوردستان و عێراق کە ئەم هەفتەیە کردیان لەبارەی پابەندیی دارایی هەردولا بەرامبەر یەکتر تاوتوێ ده‌كات.
له دووەم بڕگەمدا بڕیاره وەزیری پێشمەرگە ڕاپۆرتێك بخاتەڕوو، باسی دوایین چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە بکات.
لە سێیەمدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆ دەکات بۆ درێژكردنەوەی داشکانی سەدا 20ی سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ لیستی مووچه‌ی مانگی دوو و راپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی یه‌ك راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرا، ئێستا به‌غداد چاوه‌ڕێی ناردنی 120 ملیار دیناره له هه‌رێمه‌وه تاوه‌كو ده‌ست به رێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مانگی دوو بكات.