ڕاستەوخۆ

ساڵح موسلم، لە ئەندازیارییەوە بۆ ڕابەرایەتیکردنی شۆڕشێکی سیاسی

reset font size increase font size

ساڵح موسلم محەمەد، یەکێک لە دیارترین ڕوخسارە سیاسییەکانی رۆژاڤای کوردستان و ناوچەکە، لە ساڵی 1951 لە گوندی شێران، نزیك بە شاری کۆبانێ لەدایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە کۆبانێ تەواو کرد و دواتر بەهۆی بارودۆخی ژیانەوە، ڕووی لە دیمەشق و حەلەب کرد.

ساڵی 1969 بڕوانامەی دواناوەندی بەدەستهێنا.

بۆ خوێندنی باڵا، چووە تورکیا و لە ساڵی 1977 بەشی ئەندازیاریی کیمیایی لە زانکۆی تەکنیکیی ئیستەنبوڵ تەواو کرد.

خولیای فێربوون بەرەو لەندەنی برد، پاشان ڕوی لە سعودیە کرد و هەر لەو وڵاتە یەکەمین هەنگاوەکانی تێکۆشانی سیاسیی خۆی، لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکرد.

ساڵح موسلم ساڵی 1990 گەڕایەوە کۆبانێ و هاوشان لەگەڵ کاری سیاسی، وەک ئەندازیارێکی کیمیاوی دەستی بە کار کرد.

ساڵی 1998 بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی جڤاکی نیشتمانی دیموکراتی و دواتر لە ساڵی 2003، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی یەکێتیی دیموکرات "پەیەدە"، بەردەوامیی بە خەباتی سیاسی دا. بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی، چەندین جار لەلایەن دەزگا موخابەراتییەکانی سوریاوە دەستگیرکرا.

 لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی سوریا لە2011، ساڵح موسلم ڕۆڵێکی مێژوویی گێڕا لە داڕشتنی هێڵی سێیەم، ستراتیژێك کە کوردی لە ململانێی خوێناوی تائیفی پاراست.

ئەو وەک ئەندازیاری ئاشتەوایی نێوخۆیی، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ڕێککەوتننامەکانی هەولێر و دهۆک، بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد.

هەر لە شۆڕشی رۆژاڤای کوردستانیش، شەرڤانی کوڕی ساڵی 2013 لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژاڤا شەهید بوو.

 ساڵح موسلیم، شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی وه‌ستانی گورچیله‌كانیه‌وه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.