ڕاستەوخۆ

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە دەست و قاچێکی بڕاوەوە دوای هەشت ساڵ ئازاد کرا

reset font size increase font size

شەعبان کایگوسوز، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە پێکدادانێکی ساڵی 2018دا لە شاری شرنەخ بە سەختی بریندار بوو و بەو هۆیەوە دەست و قاچی ڕاستی لە دەست دا، دوای 8 ساڵ مانەوە لە زیندانەکانی تورکیا، لە شاری قەیسەری ئازاد کرا.

سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکیی ڕێژەی ٪90ـى کەمئەندامی بۆ پشتڕاست کردبووەوە و ناوی لە لیستی زیندانییە نەخۆشە مەترسیدارەکاندا بوو، بۆ چەندین ساڵ بە پاساوی جیاواز ڕێگری لە ئازادکردنی دەکرا.

دواجار لە 10ـى نیسانی 2026، لە سەر بنەمای ڕاپۆرتێکی پەیمانگای پزیشکیی داد بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو. کایگوسوز سەبارەت بە ئەزموونی خۆی ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەشکەنجە جەستەیی و دەروونییەکانی ناو زیندان، ئەو قۆناغەی ژیانی بۆ گەشەپێدانی فیکری بەکارهێناوە.

شەعبان کایگوسوز، ڕووداوی کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گێڕایەوە و گوتی، تەنیا یەک دەستی ساغم مابوو، کەچی ئەویشیان کەلەپچە کرد، لەو کاتەدا ترسم لە چاوی هێزە ئەمنییەکاندا بینی، ئەو ترسەی ئەوان هێزی زیاتری پێ بەخشیم، وای کرد لە سەر پێی خۆم بوەستم.

کایگوسوز ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای فشارەکان، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە هەموو کاتێک زیاترە و چارەسەری کۆتاییش تەنیا لە ڕێگەی سیاسەتی دیموکراتییەوە بەدی دێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.