ڕاپۆرتی/ ڕێبوار تۆفیق
هه‌ر تەنها جه‌نگ و داخستنی گه‌روی هورمز و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و ڕاگرتنی جوڵه‌ی بازرگانیی له كه‌نداو، زیانیان به عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیش زیانی داراییان بۆ عێراق هه‌بووه و ئاستی داهاتی گشتییان كه‌مكردووه‌ته‌وه و زیانی سه‌دان ملیۆن دۆلاریان به داهاته‌كه‌ی گه‌یاندووه.
گرنگیی ئاسمانیی عێراق
به‌و پێیه‌ی ئاسمانی عێراق ڕێڕه‌وێكی ئاسمانیی گرنگه و وڵاتانی ئه‌وروپا به وڵاتانی كه‌نداو و كیشوه‌ری ئاسیا ده‌به‌ستێته‌وه، تا پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ڕۆژانه نزیكه‌ی 600 فڕۆكه به ئاسمانیی عێراقدا فڕیوه.

داهاتی عێراق له فڕینی فڕۆكه به ئاسمانه‌كه‌یدا چه‌نده؟
سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێن: عێراق له هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به ئاسمانه‌كه‌یدا بفڕێت به ئاڕاسته‌ی گه‌شته‌كه‌ی، نزیكه‌ی 400 دۆلاری وه‌رگرتووه، به‌وه‌ش ڕۆژانه نزیكه‌ی 240 هه‌زار دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، مانگانه‌ش زیاتر له حه‌وت ملیۆن دۆلار داهات بووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئه‌و داهاته بووه به سفر.
ئه‌و پارانه‌ی له گه‌شتی فڕۆكه‌كان وه‌رده‌گیرێت چین؟
حه‌یده‌ر شێخ، پسپۆڕی ئابوریی بە ڕۆژنامەی بەغدادی گوتووە: حكومه‌تی عێراق به ته‌نها پاره‌ی بۆ فڕینی فڕۆكه‌كان به ئاسمانه‌كه‌یدا وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شیان كراوه، پاره وه‌رگیراوه.
ئه‌و پسپۆڕه ئابورییه ده‌ڵێت: له به‌رامبه‌ر نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك لەنێوان هه‌زار و 100 دۆلار بۆ سێ هه‌زار دۆلاری لێوه‌رده‌گیرێت، ئەوەش به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی قه‌باره و جۆر و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی پێشكه‌شی فڕۆكه‌كه ده‌كرێت له سوته‌مه‌نیی و خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ی تایبه‌ت به فڕۆكه و پێو‌یستیی گه‌شته‌كانی.

ڕاگرتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان
له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له ڕۆژی 28ی مانگی دووی ئه‌مساڵ، حكومه‌تی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی دا و به‌هۆی نا ئارامیی ناوچه‌كه‌شه‌وه به به‌رده‌وامیی درێژی ده‌كاته‌وه.
وڵاتانی كه‌ندا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و به تایبه‌تییش حكومه‌تی عێراق به‌هۆی ئه‌و زیانه داراییه زۆره‌ی به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران به‌ریان ده‌كه‌وێت، چاویان له‌سه‌ر خێرا كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه‌یه.
