ماڵپەڕی نێت بلاکس، کە چاودێری پچڕان و تێکچوونی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەکات بڵاویکردەوە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ئێران پچڕاوە و تا ئێستاش ئەم دۆخە بەردەوامە.
بەپێى ڕاپۆرتەکە ئەم بڕینەی ئینتەرنێت لەلایەن دەسەڵاتدرانەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی هاووڵاتیانی ئێرانە بۆ پەیوەندی و دەست گەیشتن بە زانیاری.
ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرجار حکومەتەکان لە کاتی پشێوی و شەڕ یان خۆپیشاندانەکاندا پەنا بۆ ئەم ڕێکارە دەبەن تا ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ناڕازایەتیەکان بکەن، کە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆرى لەسەر بازاڕ و ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دەبێت.