مانگی سوری ئێرانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 90 هەزار خانووی هاوڵاتییان خاپورکراوە.
مانگی سوری ئێرانی ئاماری زیانەکانی جەنگی 32 ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیلی لهگهڵ ئێران بڵاوکردەوە و گوتی، تا ئێستا 113 هەزار 570 خانوو و باڵەخانەی هاوڵاتییانی مەدەنی زیانیان پێگەیشتووە، کە 22 هەزارو 422ـی باڵەخانەی بازرگانی بووە و 90 هەزاریشی ماڵ و خانووی هاوڵاتییانی مەدەنی بووە.
دەشڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 307 ناوەندی تەندروستی و فریاگوزاری و 760 قوتابخانە بەهێرشی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خاپورکراون.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل تا ئێستا 244 ژن، 214 گەنج و 234 خوێندکار گیانیان لەدەستداوە.