ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی میكانیزمی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بونی عه‌لی زه‌یدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە کۆبونەوەکەدا به وردیی قسه له‌سه‌ر دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی زه‌یدی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پشك و وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه بۆ چوار ساڵی ئاینده.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لایه‌نه سیاسیه‌كان له پشتی په‌رده‌وه ناكۆكییان هه‌یه له‌سه‌ر پۆسته سیادیه‌كان و پشك و به‌ركه‌وته‌یان له حكومه‌تی نوێ.
ماڵپه‌ڕی شه‌رق نیوز ده‌ڵێت، له كۆبونه‌وه‌ی پێشووی چوارچێوه به وردیی گفتوگۆكراوه له باره‌ی پرسی به‌شدارییكردنی گروپه چه‌كداره‌كان له حكومه‌تی نوێ و چه‌كداماڵینیان و تێكه‌ڵكردنیان به داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی عێراق.
له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه تێڕوانینی جیاواز هه‌یه، له كاتێكدا شیعه‌كان نایانه‌وێت سه‌ركێشیی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن كه ڤیتۆی له‌سه‌ر ئه‌و گروپانه هه‌یه.
به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌و واده‌یه‌ش سێ هه‌فته زیاتری ماوه.