رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە، ئێران گرێبەستێکی نهێنی لەگەڵ روسیا واژۆکردووە، بۆ کڕینی 500 ئامێری هەڵدانی موشەکی دەستیی ڤێربا و 2500 موشەکی جۆری 9m336. .
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنەکە بە سێ قۆناغ و لەنێوان ساڵانی 2027 بۆ 2029 جێبەجێ دەکرێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش له‌نێوان كۆمپانیای هه‌نارده‌كردنی چه‌كی ڕوسیا (Rosoboronexport) و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری و لۆجستیكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له مۆسكۆ كراوه.
سیستمی ڤێربا یەکێکە لە پێشکەوتوترین سیستمە بەرگرییەکان، کە لە لایەن تیمی گەڕۆکەوە بەکاردەهێنرێت، بۆ خستنەخوارەوەی درۆن و موشەکی کروز و ئەو فڕۆکانە‌ی بە نزمی دەفڕن.