سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی کاتی دیاری نەکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین، بەڵکو ئەرکیان هەیە و هەتا ئەرکەکانیش تاواو نەکەن شەڕ راناوەستێت.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، روسیا ئامانج و ئەرکی هەیە بۆ ئازادکردنی ئەو خاکانە، نەک کات.
وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە ئەگەری پێدانی چەکی ئەتۆم لەلایەن بەریتانیا و فەرەنساوە گوتی، ئەوە شکستی رۆژئاوا نیشان دەدات لە بەرامبەر هێزی روسیا و ئەگەر شتێکی لەو شێوەیەش رووبدات دەرئەنجامەکانی باش نابن بۆ هیچ لایەنێک.