ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسی بڵاویکردەوە، دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بەریتانیا و فەڕەنسا بەردەوامبن لە هاوکاریکردنی کیێڤ، ئەوا رووسیا هێرشی ئەتۆمی دەکاتە سەریان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەر ئەو زانیارییانە ڕاستبن کە باس لە پڕچەککردنی ئۆکراین بە چەکی ئەتۆم دەکەن، ئەوا دۆخەکە بە شێوەیەکی ریشەیی دەگۆڕێت.
گوتوشیەتی، رووسیا بە مافی خۆی دەزانێت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات چەکی ئەتۆم دژی ئۆکراین و ئەو وڵاتانەش بەکاربهێنێت کە هاوکاریی دەکەن.
پێشتر ڕوسیا هۆشداریی دابوو بە ئۆکراین، کە قبوڵ ناکات وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بنکەی سەربازیی لەناو خاکی ئەو وڵاتەدا دروستبکەن و ئەمە وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر مۆسکۆ دەبینن.