ڕاستەوخۆ

راپۆرتێکی فەرمی لە تورکیا: متمانەی خەڵک بە پۆلیس کەمبووەتەوە و زۆربەی تاوانەکان دەشاردرێنەوە

reset font size increase font size

راپۆرتێکی نوێ و فەرمیی حکومەتی تورکیا، کێشەیەکی قوڵی کۆمەڵایەتی و یاسایی لەو وڵاتەدا ئاشکرا دەکات و دەری دەخات کە متمانەی هاونیشتمانیان بە دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، بە جۆرێک کە زۆربەی قوربانیانی تاوانە جیاوازەکان ئامادە نین بۆ تۆمارکردنی سکاڵا پەنا ببەنە بەر لایەنە فەرمییەکان.

دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) لە نوێترین راپۆرت و توێژینەوەی مەیدانیی خۆیدا لەبارەی رێژەی تاوان و متمانەی گشتی رایگەیاندووە، دیاردەی نەبوونی متمانە بە رێکارە یاساییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ناو هەموو 10 حاڵەتێکی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی لە وڵاتەکەدا، تەنیا یەک حاڵەتیان بە فەرمی لەلایەن پۆلیس یان دامەزراوە پێوەندیدارەکانەوە تۆمار دەکرێت و نۆ حاڵەتەکەی دیکە بە نادیاری دەمێننەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نێو راپۆرتەکە، هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخە بۆ "ترسی کۆمەڵایەتی"، "سڵەمینەوە لە کاردانەوەی چواردەور" یان "نەبوونی متمانە بە ئەنجامی رێکارە کارگێڕی و دادوەرییەکان" دەگەڕێتەوە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم مەترسییە تەنیا تاوانە رەگەزییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو رێژەیەکی زۆر کەم لە هاوڵاتیان دوای روودانی تاوانەکانی وەک دزین، گێچەڵی سەر شەقام و فێڵکردنی بانکی و ئەلیکترۆنی پەنا بۆ دادگا دەبەن.

چاودێرانی کۆمەڵایەتی و یاسایی لە تورکیا هۆشداری دەدەن کە ئەم رەفتارەی هاونیشتمانیان وایکردووە بەشێکی زۆر گەورە لە تاوانەکان لە کۆمەڵگەدا بە شاراوەیی بمێننەوە, ئەمەش وا دەکات تاوانباران لە سزا رزگاریان بێت و ئامارە فەرمییەکانی پۆلیسیش گوزارشت لە راستیی قەبارەی تاوانەکان لەسەر شەقامەکانی تورکیا نەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.